هەفتەی بروسکە
١٧ تا ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەم هەفتەیە، تا ئێستا. تا ڕۆژی هەینی نوێ دەبێتەوە.
- ٦هەواڵ
- ١دەنگۆ
- ٤چیرۆکی تەواو
- ٥٠وشەی فەرهەنگۆک
هەفتەکە بە کەوتنە بازاڕی لاپتۆپەکانی RTX Spark ی NVIDIA دەست پێ دەکات، و مۆدێلە خێراترەکەی DLSS 5 گەیشت. Activision ڕایگەیاند Modern Warfare 4 بەبێ Game Pass دەردەچێت، و لە ئەمریکاش پڕۆژەیاسایەک دەیەوێت کڕینی یاری بکاتە خاوەندارێتی، نەک مۆڵەت.
گرنگترینەکانی هەفتە

لاپتۆپ و دەستیچیرۆکی بەردەوام
لاپتۆپەکانی RTX Spark ی NVIDIA لە شەش کۆمپانیاوە کەوتنە بازاڕ
ASUS، Dell، HP، Lenovo، Microsoft و MSI یەکەم لاپتۆپەکانیان بە چیپە نوێیەکەی NVIDIA دەفرۆشن: پرۆسێسەری Arm و کارتی گرافیکی Blackwell لە یەک پارچەدا، لەگەڵ تا 128GB میمۆریی هاوبەش.

کۆنسۆڵ و یاریچیرۆکی بەردەوام
Modern Warfare 4 لە ٢٣ی تشرینی یەکەم دەردەچێت، بەڵام تا کۆتایی 2027 ناچێتە ناو Game Pass
Activision دەڵێت یارییەکە دەبێت جیا بکڕدرێت. ئەوانەی پێشوەختە کڕیبێتیان لە ١٦ی تشرینی یەکەمەوە بەشی چیرۆکەکە یاری دەکەن، و DMZ لە ٢٠ی مانگ دەکرێتەوە.

کارتی گرافیکچیرۆکی بەردەوام
مۆدێلە خێراترەکەی DLSS 5 گەیشت، و مۆدەرەکان لە یارییەکانی تردا تا 40% FPS ی زیاتریان پێوا
وەشانی 310.9.16 لەگەڵ نوێکردنەوەی NBA 2K27 هات. تاقیکردنەوەی بەکارهێنەران لە Forza Horizon 6 و Resident Evil Requiem، 30 تا 40% خێرایی زیاتریان نیشان دا.

کۆنسۆڵ و یاریچیرۆکی بەردەوام
پڕۆژەیاسایەکی ئەمریکا: کڕینی یاری دەبێت خاوەندارێتی بێت، نەک مۆڵەت
نوێنەرێکی New York پڕۆژەیەکی پێشکەش کرد کە یاریی کڕدراو دەکاتە موڵکی کڕیار، و داوا دەکات یاریی ئۆنلاین پێش داخستنی سێرڤەرەکانی دۆخی بێ ئینتەرنێتی هەبێت.
دەنگۆکانی هەفتە
بەم زووانە
- ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦Call of Duty: Modern Warfare 4فەرمی
- ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦Apple HomeViewفەرمی
- ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦GTA VIفەرمی
- ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦PS5 Midnight Blackفەرمی
وشەی هەفتە
CPU
Central Processing Unit
پرۆسێسەر: مێشکی کۆمپیوتەر، کە فەرمانی بەرنامەکان جێبەجێ دەکات. لە چەند ناوکێک پێک دێت کە هەر یەکەیان کارێکی جیا دەکات، و خێراییەکەی بە GHz دەپێورێت. AMD و Intel دوو دروستکەری سەرەکیی پرۆسێسەری کۆمپیوتەرن.
هەموو وشەکان لە فەرهەنگۆک
