بروسکە

دەربارەی بروسکە

هەواڵی پارچەی کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد، بە کوردی

بروسکە هەواڵی جیهانیی پارچەی کۆمپیوتەر و ژیریی دەستکرد بە کوردی و بە کورتی دەگەیەنێت: کارتی گرافیک، پرۆسێسەر، لاپتۆپ، یاری، و ئەو مۆدێل و ئامرازانەی ژیریی دەستکرد کە ڕۆژانە دەگۆڕێن.

  1. ١

    هەواڵ لە سەرچاوە جیهانییەکانەوە دێت

    هەواڵەکان لە ماڵپەڕە ناسراوەکانی بوارەکە و لە ڕاگەیاندنی خودی کۆمپانیاکان وەردەگیرێن. ئێستا: Tom's Hardware، VideoCardz، Wccftech، ASML، Ars Technica، CBS News، TechPowerUp، Notebookcheck، TrendForce، NVIDIA، TechCrunch، Bolt Graphics، Anthropic، Google.

  2. ٢

    ژیریی دەستکرد کورتەیەکی کوردی دەنووسێت

    هەر هەواڵێک بە وشەی خۆمان و بە کورتی دەنووسرێتەوە. وەرگێڕانی تەواوی هەواڵە ئەسڵییەکە نییە. ژمارە و ناوە تەکنیکییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە.

  3. ٣

    سەرچاوە هەمیشە دیارە

    لە کۆتایی هەر هەواڵێکدا ناوی سەرچاوەکە، سەردێڕە ئەسڵییەکە و لینکی هەواڵە تەواوەکە دانراوە. وێنەکان هی خودی کۆمپانیای بەرهەمهێنن و ناوی خاوەنەکەیان لە ژێریان نووسراوە. کاتێک کۆمپانیا وێنەی نییە، وێنەیەکی نموونەیی دادەنرێت و لە ژێریدا دەنووسرێت «وێنەی نموونەیی».

نیشانەکان چی دەڵێن

فەرمی
کۆمپانیاکە خۆی ڕایگەیاندووە.
ڕاپۆرت
ماڵپەڕێکی هەواڵی بڵاوی کردۆتەوە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەی خۆی.
دەنگۆ
لە دزەپێکەر یان سەرچاوەی نافەرمییەوە هاتووە. لەوانەیە ڕاست نەبێت.

ئەگەر هەڵەیەکت بینی

کورتەکان بە ژیریی دەستکرد نووسراون و لەوانەیە هەڵەیان تێدا بێت. بنەما هەمیشە هەواڵە ئەسڵییەکەیە.بۆ ناردنی هەڵە یان پرسیار بنووسە بۆ [email protected].

چۆن کار دەکەینهەموو ڕێساکانمان: سەرچاوە، هەڵبژاردن، نووسین، کات، وێنە، ڕاستکردنەوە و سەربەخۆیی.

تایبەتمەندیی تۆ

ئەم ماڵپەڕە هیچ هەژمارێکی ناوێت و هیچ شتێک دەربارەی تۆ کۆ ناکاتەوە. ئەو هەواڵانەی پاشەکەوتیان دەکەیت، ڕووکاری ڕووناک یان تاریک، و قەبارەی نووسین تەنیا لەسەر ئامێرەکەی خۆت دەمێننەوە. گەڕانیش هەر لەسەر ئامێرەکەت دەکرێت. تەنیا ژمارەی سەردانەکان دەژمێردرێت، بێ cookie و بێ ئەوەی بزانرێت کێیت؛ وردەکارییەکەی لە «چۆن کار دەکەین» دایە.